ڕەشی ڕووتی، کڵاوت نییە، ئەم جەژن بۆ ئەو جەژن، پڵاوت نییە.
ڕەش و ڕووت: مەبەست لە کەسی زەحمەتکێش و ستەمدیدەیە، کە چینی چەوساوەی گەل پێکدەهێنن، هەروەها لە کوردەواردا ژن و پیاو کڵاویان لەسەرناوە، ژنان وەک سەروبەست و پیاونیش لەگەڵ مشکی و شەدەدا بەستوویانە، واتە: مرۆڤی کورد هەمیشە سەری داپۆشراوبووە، نەنگی بووە سەر ڕووت بێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی هەژارە، لەبەر نەبوونی هەم سەری ڕووت بووە، هەم نان و پڵاوی چەوری بۆ جەژنیش نەبووە. پەندەکە کەسێکی هەژاری لات، بە خۆی دەڵێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 876