سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە دانیشتنی سبەینێی #08-06-2023# ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە. د. #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران بەرزدەنرخێنین لە ئامادەکاری بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئێمەش کار لەسەر تێپەڕاندنی دەکەین. جەختیشی کردووەتەوە، پێشوازی لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە. سەرۆک کۆماری ئێراق لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت: لە پەڕڵەمانتارەکان چاوەڕوانین بڕیارێکی ڕوون و کۆتاییدان هەبێت سەبارەت بە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە. پێشیوایە، هەر دواخستنێک لە تێپەڕاندنی بودجە گرفت لە بەردەم کارەکانی حکومەت و زیان بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەگەیەنێت. ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ڕێکەوتی 08-06-2023 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدات، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش کە تەنیا لە یەک بڕگە پێکهاتووە، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023 تا 2025 دەدرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 481
Ваше мнение о предмете!