مەنجەڵی مێردان بە حەوت ساڵان بەکوڵ نایه
وتراویشە: مەنجەڵی مێردان بەحەوت ساڵان بە جۆش نایە، مەنجەڵ دەفرێکی گەورەیە دەخرێتە سەر ئاگر، بۆ کوڵاندنی چێشت و ئاو و گۆشت و ئەوەی شتەی لەناوییەتی، مێردیش واتە پیاو و هاوسەر و مەرد، ئەو ئیدیۆمە بۆ دوژمنداری و تۆڵە سەندنەوە وتراوە کاتێک کەسێک دەکوژرێت خاوەنی کوژراوەکە بەدان بەخۆداگرتن و لەدڵ بوون تا دەرفەت و هەڵی بۆ دەڕەخسێت ئینجا تۆڵەی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەمە وتراوە: مەنجەڵی مێردان بە حەوت ساڵان بە کوڵ نایە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 221