حوشتر ئەگەر بشمرێت باری نۆ کەران دەبات.
حوشتر ئاژەڵێکە بەرگەی دڵ ڕەقی بیابان و گەرمی و وشکی و بێ بارانی و بێ ڕووەکی و نەبوونی و قات و قڕی دەگرێت، هەر بۆیە بە کەشتی دەریا دادەنرێت، کەریش بارەبەرە بەڵام زۆر بەتوانا نییە و پشوو درێژی و بەرگەگرتنیشی زۆر کەمە بەبەراوردی لەگەڵ حوشتر، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەتەوسەوە بۆ بەراوردکاری لەنێوان کەسێکی بەتوانا و بێ توانا وتراوە: حوشتر ئەگەر بشمرێت باری نۆکەران دەبات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 550
Ваше мнение о предмете!