بە بووکیان برد.
لە زەماوەندی هاوسەرگیریدا بووک دەبێتە چەقی ئاهەنگەکە و هەموو لایەک چاوی لەسەر بووکەکەیە، لەکاتی هاتنی مێوژ و شەکرۆکە و گەنمیان بەسەردا پڕژاندووە، منداڵە وردکە و خەڵکی هەمووی بەدوای دەکەوێت، هەڵهەڵە و چەقەنە و هەڵپەڕکێی بۆ دەکەن، کەسوکاری تەقەی خۆشی بۆ دەکەن و لە دەورووبەری ژووری پەردە کۆدەبنەوە تابزانن زاوا بە زاوا بووە یان نا، هەموو ئەمانە بەرانبەر بووک ئەنجامدەدرا، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک لەسەر کارێکی قێزەون بگیرێت ئەوا بەچەپڵە و دەنگ و هاوار و گۆتە گۆت حەیایان دەبرد و دەگوترا: بە بووکیان برد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 203