ناو: شاهۆ
ناوی باوک: ئەمین
شوێنی لەدایکبوون: #بیارە#
$ژیاننامە$
شاهۆ ئەمین (بە ئینگلیزی: Shaho Amin) پێشکەشکارێکی کوردی تۆڕی میدیایی ڕووداوە، یەکێکە لە پێشکەشکارە ناودارەکانی کوردستان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
شاهۆ ئەمین لەدایکبووی شارەدێی #بیارە#یە لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە#، لە هەرێمی کوردستان. وێستگە سەرەکییەکانی ژیانی لە هەڵەبجە، #سلێمانی#، #هەولێر# و لەندەن بوون. لە پاییزی 2008دا لەگەڵ هەیام عەقیل لە لەندەن هاوسەرگیری کردووە، هەیام خەڵکی قامشلۆی ڕۆژاوای کوردستانە، پێکەوە خاوەنی کچ و کوڕێکن.
خوێندنی تاوەکوو تەواوکردنی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی بووە، ساڵی 2003 چووەتە بەریتانیا و لەوێ دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت فاوندەیشن کۆرس لە میدیا و پەیوەندیدا لە زانکۆی گۆڵدسمس دەخوێنێت، دواتر بەکالۆریۆس و ماستەر لە بواری میدیا و کاری تەلەڤزیۆنیدا لە زانکۆی کینسنگتن لە لەندەن تەواو دەکات. لەگەڵ بێژەرە دیارەکانی عەرەبییە، جەزیرە، شەرقییە، سکای نیوز و هەندێکی تردا چەندین کۆرسی میدیا لە لەندەن وەردەگرێت.
=KTML_Bold=کارکردن:=KTML_End=
یەکەمین ئەزموونی کارکردنی شاهۆ ئەمین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993، لە تەلەڤزیۆنی کوردستان - سلێمانی لەگەڵ ناسکە جەلال پێشکەشکاری بەرنامەی قوتابییان و لاوان بووە، دواییش هەر لە هەمان تەلەڤزیۆن بووەتە بێژەر. لە ڕادیۆی کوردستانیش هەر لە سلێمانی هەفتانە بەرنامەیەکی لەسەر بزاڤی قوتابییان و نەوەی دوای ڕاپەڕین هەیە. ساڵی 1996 بە یەکجاری دەڕواتە هەولێر و لە کوردستان تیڤی دەبێتە بێژەر و بەرنامەیەکی بەناوی زایەڵە دەبێت، ساڵی 1999 کە تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی کوردستان کرایەوە، دەبێتە پەیامنێر و بەرنامەی هەفتانەی دەبێت. دواتر لە 2005 بۆ 2012 وەک پەیامنێری کوردستان تیڤی لە لەندەن کار دەکات.
=KTML_Bold=ڕووداو:=KTML_End=
یەکەمین ساتی دەرکەوتنی لە شاشەی ڕووداو دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە، 29ی ئایاری 2013. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ کردنەوەی تەلەڤزیۆنی ڕووداودا دەرکەوت، وتی یەکەمین گەشتی هەواڵەکان لە ڕووداو، لەوکاتەوە پێشکەشکاری هەواڵەکانی کاتژمێری هەشتی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداوە.
=KTML_Bold=لە چەندین ڕووداوی کوردستان و جیهاندا شاهۆ ئەمین پێشکەشکاری ڕووداوەکە بووە، وەک:=KTML_End=
- بوونی هەڵەبجە بە پارێزگا و واژۆکردنی بڕیارەکەی لەلایەن #نێچیرڤان بارزانی# سەروەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 15ی ئاداری 2014.
- شەڕی #داعش# لە 8ی ئابی 2014 لەکاتی هێرشدا بۆ سەر #مەخموور# و نزیکبوونەوە لە شاری هەولێر.
- ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ #کۆبانێ# لە 28ی تشرینی یەکەمی 2014، دواییش کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ لە 10ی تەممووزی 2017.
- ڕۆژی دەنگدان لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئەیلوولی 2017.
- هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێراق، ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2018 و هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان لە 30ی ئەیلوولی 2018.
[1]