چاوی ساحێب مردی گەورەیە
وتراویشە: ساحێبی تازیە چاوی هەموو کەسێک دەبینی، لە کوردەوارییدا کاتێک یەکێک کۆچی دوایی دەکات، خاوەنەکەی تازیە بار دەبێت و پرسەی بۆ دادەنێت، خەڵک و کەسوکار و دۆست و خزم و خوێش دەچنە پرسەکە بۆ دڵدانەوە و دونیا بۆ دونیایە، خاوەنی مردوو، چاو دەگێڕێت و ئەوانەی دەچنە پرسەکەوە هەموویان دەبینێت و بەخێرهاتنیان دەکات و دەشزانێت چ دۆست و خزم و کەسوکارێکی نەهاتووە ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ هاندان و چوونە تازیە و پرسە کورد وتویەتی: چاوی ساحێبی مردی گەورەیە یان ساحێبی تازیە چاوی هەموو کەسێک دەبینێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 81