گای نەخەساو چێڵی ببینی ئاموری دەشکێنی
خەساندن: چ بەهۆی کوتانەوە یان دەرهێنان یان فلیقاندنەوەی گونی گیانلەبەران بۆ ئەوەی نەپەڕن، نەخەساو: گیانلەبەرێکە گونەکانی تەواوە و ئامادەیە بۆ پەڕین، ئامور: دارێکی درێژی ڕاست بوو کە لە هەوجاڕدا هەیە گاسنی پێ دەبەسترێتەوە بۆ کێڵانی زەوی و زار، گای نە خەسێنراویش زۆر خورت و بەهێز و مڵهوڕە، ئەگەر مانگا و چێڵی ببینێت ئەوەندە تامەزرۆی دەبێت ئامور و هەوجاڕی فڕێدەدات و دەیشکێنێت ئەوە بۆ گەنجی مڵهوڕ و بەهێزیش هەر درووستە بۆیە کورد بە گاڵتەوە فەرمویەتی: گای نەخەساو چێڵی ببینی ئاموری دەشکێنی[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 94