پزیشکان و پسپۆڕان هەمیشە جەخت لەسەر کاتژمێرەکانی خەوی منداڵان دەکەن و ئاشکرای دەکەن، خەو لە کاتی خۆیدا تا ڕادەیەک بۆ منداڵان گرنگە و کاریگەریی لەسەر هۆرمۆنی گەشەکردنیان دادەنێت، بۆ نموونە، ئەو منداڵانەی شەوانە بە باشی دەخەون، ئاستی وشیارییان بەراورد بە منداڵانی دیکە زیاترە و لە ڕووی گەشەکردنی باڵاشەوە چەند هەنگاو لەپێشترن.
پزیشکان ئاشکراشی دەکەن، ئەو هۆرمۆنەی کە پەیوەندیی بە گەشەی منداڵانەوە هەیە، لە کاتژمێری 9 بۆ 2 شەو چالاک دەبێت و لەم کاتژمێرانەدا زیاترین کاریگەریی هەیە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 284