نیر ملی گاش بگری هەر لاملیان دەکات
نیر و گۆپەران ئەو دارەیە لە کاتی کێڵانی زەوی و زار دەخرێنە سەر ملی گا و ئێستر و کەران بۆ جووتکردن و کێڵانی زەوی، گا لێرەدا بە نموونە هێنراوەتەوە کە نێرینەی مانگایە لەسەرووی سێ ساڵی تەمەنییەوە زۆر خورت و بەهێز و ملەوەز و لامل و ملهوڕە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی لامل و لاسار و چەتوون و بەکێشە و بەکێشمە کێش و سەربەگۆبەند و نەفرەجاڕ دەوترێت ئەگەر پەت و کۆسپ و لەمپەڕ و تەگەرەشی بخەیتە بەرپێی بۆ ئەنجام نەدانی کارێک هەر لاملی و لاساری خۆی دەکات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 320
Ваше мнение о предмете!