پەیوەندیی ژن و مێردایەتی، یاخود پەیوەندیی سێکسی دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی پێستێکی درەوشاوە و جوان.
پزیشکان و پسپۆڕانی پێگەی فەرمیی (زانیاریی هاوسەران) ئاشکرای دەکەن کە پەیوەندیی سێکسی سووڕی خوێن لە جەستەدا زیاد دەکات و خانمان و پیاوان دوای ئەم کارە ئۆکسیجینی زیاتر بە خانەکانی پێستیان دەگات و لە ئاکامدا پێستی ڕووخسار دوای ماوەیەک گەش دەبێت و ڕەنگی ڕوون دەبێتەوە.
هەروەها پزیشکان جەخت دەکەنەوە، پەیوەندیی سێکسیی نێوان خانمان و پیاوان کاریگەریی لەسەر ئاستی کۆلاجینی پێستیش هەیە، بەو مانایە، کە چالاکی دەکات و پێست لە چرچ و لۆچ و پەڵەکان دەپارێزێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 636
Ваше мнение о предмете!