لە توێژینەوەیەکی زانستیی پزیشکان و پسپۆڕانی زانکۆی کامبێردجی بەریتانیا دەرکەوتووە، ئەو خانمانەی گرنگیی بە خواردنی سەوزە دەدەن لە تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی، پارێزراون.
لەمیانەی توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوت، ئەو خانمانەش کە گرنگیی بە خواردنی سەوزە نادەن، زۆربەیان هێلکەدانیان ڕووبەڕووی گرفت و کێشە بووەتەوە. خانمان بە گرنگیدان بە خواردنی ڕۆژانەی سەوزە و ڕووەکەکان تووشی هیچ جۆرە هەوکردنێک نابن و لە کۆتاییدا دەرکەوتووە ئەو خانمانەی گرنگیی بەم خۆراکە سرووشتییانە نادەن، تووشی حاڵەتی نەخوازراوی خەمۆکییش دەبن و کێشیان زۆرە و قەڵەوترن. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 411