نووسینی: #شێمحەمەد باڵەک#
پۆت شکاندنەکەی ساڵی 1966خەتای بارزانی بوو. ڕاوبەتاڵەکەی1975خەتای شای ئێرانێ و ئەمریکا و فارس باوە و عیسێ سوار بوو. هەڵاتن لە شەنگال و مەخموور خەتای پارتی بوو. هەڵاتن لە کەرکووک خەتای (کاڵ فام) ەکانی نێو یەکەتیبوو.باڵی مەکتەبی سیاسی 1966 و بارزانی و شای ئێرانێ و ئەمریکا و فارس باوە و عیسێ سوار و پارتی و بەلەکاڵەکانی نێو یەکەتیش خەتا بەمل کەسێکی تردا دێنن. ئەوکەسیش بەمل کەسێکی تردا. دەبێتەهەقایێتی مێشێ و تا ڕۆژی قیامەتێ نابڕێتەوە.
کێشەی بەرز و ئاڵۆزی کورد پێویستیی بە بێ خەتایان نییە. پەکیش لەسەر شێوەگۆڕان و نەوەی نوێ و نەنکێ کۆن نەکەوتووە. پێویستی بە گاندیێکی هیندستانی هەیە گشت هەڵە و تێشکانەکان خەتای خۆیبن. لەسەر هەڵەیەکی بچووک بەخۆی بچێتەنێو گرتووخانەوە و دەرکە لەسەر خۆی گاڵەدا و بە پاسەوانانی گرتووخانە بڵێ چۆن دەگەڵ گیراوەکانی دی ڕەفتار دەکەن ئاواش دەگەڵ من ڕەفتار بکەن. یان بۆ هەستکردن بە هەر تاوانێک چەند ڕۆژێک بە ڕۆژوو بێ و پاروێک کە بە پووڵی گەنجینەی گەل کڕابێ بە قوڕگیدا نەچێتە خوارێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 591