ئەگەر خۆشیان بێت جووتم ئەگەڕێت، ئەگەر باران بێت ئاشم دەگەڕێت
کوردەواری وڵاتی کشتیاری و وەرزێرییە، لانکی دۆزینەوەی کشتوکاڵە، چاندنی دانەوێڵە و لە ئاشکردنی دوو کردەی دیاری ئەو بوارە بوون، بۆیە لەو ئیدیۆمەدا پیشەوەرێکی وەرزێر و جوتیار و خاوەن ئاسیاو و ئاش لەسەر دوو پەت یاریکردووە ئەگەر باران نەبێت گا و ئێسترەکانی دەباتە سەر زەوی جووتیان پێ دەکات، ئەگەر بارانیش باری ئەوە ئاشەکەی دەکەوێتە کار و خەڵکی باراشی خۆیان بۆ لێکردن دەهێنن و منیش کرێ و مزەی خۆم دەست دەکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی بەرژەوەند خواز و هەڵپەرست وتراوە: ئەگەر خۆشیان بێت جووتم ئەگەڕێت، ئەگەر باران بێت ئاشم دەگەڕێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 617