هێتیمم کە، شەیتانم که
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هێتیمم کە، شەیتانم کە) ، هێتیم، یەتیم، هەتیوو، منداڵێک باوکی مرد بێت و تەمەنی نەبووبێتە هەژدە ساڵی پێی دەوترێت: هێتیم، شەیتانیش لە ئایینی ئیسلامدا بە فریشتەی (ئیبلیس) وتراوە دوای ئەوەی بێ فەرمانی خودای گەورەی کردووە، کورد بۆ دوو شت بەکاریهێناوە بۆ زۆرزانی و چاوکراوەیی و چوختی و داوبەست و ساختەچێتی، هەروەها وتراویشە: شەیتان پێی پێکەنینی واتە: هەرزەکار بووە و هەراش بووە و دەستی داری دەگرێت بۆ کاروبار و ڕووبەڕووبوونەوەی ژیان، هێتیمم کە، شەیتانم کە واتە: هەتیوش بم بەڵام زۆرزان و هەراش و زوو بالق بم باکم نییە، بۆ لە خۆشناوەتیدا وتراوە: هێتیمم کە، شەیتانم کە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 156