تڕی خۆ و سڕێ خۆ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تڕی خۆ و سڕێ خۆ) ، دەگێڕنەوە شەوێک لە شەوان پیرەژنێک لەناو ماڵ و منداڵی کوڕ و نەوەکانی خۆیدا دانیشتووە تا درەنگانی شەو، زووزووش داوای کردووە بیبەنەوە ژوورەکەی خۆی، بەڵام کوڕەکەی پێی خۆش بووە دابنیشیت لەگەڵیان هەر وتوویەتی دایە جارێ دانیشە، پاش ماوەیەک دایکەکە وەڕس دەبێت، ئینجا کوڕەکەی دەستی دەگرێت و دەیباتەوە ژوورەکەی خۆی، پیرەژن کە دڵنیا دەبێت کوڕەکەی ڕۆیشت و جێی هێشتووە، هەموو ئەو باوبژەی لە کۆڕەکەدا هەڵیگرتووە بەجارێک دەروازەی بۆ دەکاتەوە بەشەق و شیڕ دێنە دەرێ، لەبەر خۆیەوە پیرەژن دەڵێت: تڕی خۆ و سڕی خۆ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ پاراستنی نهێنی و شتە شاراوەکان تا خەڵکی پێی نەزانن، چونکە هەموو مرۆڤێک (عەیب و عار) ێکی هەیە، وتراوە: تڕی خۆ و سڕی خۆ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 50
Ваше мнение о предмете!