ناو: سیامەند
نازناو: شابۆیی
ناوی باوک: قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1986
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-07-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #شنۆ#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سیامەند شابۆیی پێشمەرگەی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# بوو، لە دواتردا دەبێت بە ئەندامی حیزب و لە شاری #هەولێر# نیشتەجێ دەبێت و دەست دەکات بە کاری جۆشکاری (لەحیم کردن) ، لە ڕێکەوتی #11-07-2023# ڕۆژی سێشەممە دیارنامێنێت و دواتر بۆ سبەی لە ڕێکەوتی #12-07-2023# ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکەی لە نزیک کەمپی جێژنیکان لە بەحرکەی سەر بە شاری هەولێر دۆزراییەوە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە شەهید سیامەند بە فێڵی دۆزینەوەی هەلی کار بانگکراوە و هەر بەو فێڵەش بە دەستی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆرکرا و سێ منداڵی لەپاش بەجێما. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 499