بێگومان منداڵان بەپێی تەمەن پێوسیتە هەندێک خۆراکیان پێ نەدرێت، یاخود هەندێک خواردن بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ قەدەغەیە.
بەگشتی، منداڵان لە دوای 6 مانگییەوە جگە لە شیری دایک، هەندێک خۆراکیتر و شلەمەنی بۆیان گونجاوە، بەڵام کاریگەریی نەرێنی هەندێک خۆراک لەسەر منداڵانی خوار یەک ساڵ سەلمێنراوە.
پسپۆڕان و پزیشکانی بواری منداڵان لە ماڵپەڕی فەرمیی (تەندرووستیی خێزان) هەندێک خواردن، کە مەترسیی لەسەر منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ درووست دەکات، ئاشکرا دەکەن، کە بریتین لە: خوێ، هەنگوین، هێلکە، شیری مانگا، گۆشت، پەنیری چەور، خۆراکی شیرین، خۆراکی خێرا (فاستفوود)، بادەم، کەرە، ترێ و ئاوی ناسرووشتیی میوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 296