#شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: (کۆدەنگییەکی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی پەڕڵەمان دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە بدات، کە یەکێک لە ئەرکەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیارانی کوردە لە ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور) .
وتیشی، لە دوای 12 ساڵ، توانیویانە لیژنەی ماددەی 140 زیندوو بکەنەوە و 200 ملیار دیناریشیان بۆ کارەکانی ئەو لیژنەیە لە بودجەی گشتی تەرخان کردووە.
هەروەها وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #20-07-2023#، دوای 12 ساڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 لەناو پەڕڵەمان ئەنجام دەدرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 402