لە بووکی زمان نەبوو، لە خەسوویێ ئیمان نەبوو.
لە بووکێ نییە سەر و زمان، لە خەسووێ نییە دین و ئیمان.
ڕکەبەرایەتی و دوژمنایەتی بووک و خەسوو، مێژوویەکی دێرینی هەیە، بووک منداڵ و بێ دەموپل و کەم گەڕ، خەسووش دنیا دیدە و بێ ڕەحم و لەخوا نەترس، ئەم دوو کەسایەتییە، ناتوانن بە یەکەوە هەڵکەن و لەیەک ماڵدا بژین، بۆیە بەردەوام لە شەڕدا دەبن و لەو ماڵەدا ئارامیی نابێت. بۆ دوو کەس بەکاردێت کە بەهیچ جۆرێک بە یەکەوە هەڵنەکەن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6