ڕۆڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییە حکومی و نا حکومییەکان (توێژینەوەیەکی مەیدانی بەراوردکارییە لە ناوەندی شاری هەولێر) .
ئامادەکردنی: ماهر عەبدولواحید عەزیز؛ مەحمود محەمەد هەمزە
#گۆڤاری زانکۆی گەرمیان# ، ژمارە: (10) ، 2023.
کاری کۆمەڵایەتی لە بواری قوتابخانەدا پێویستییەکی بەردەوامی دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگەی هاوچەرخە. بۆیە توێژەرانی کۆمەڵایەتی بەپێکهاتەیەکی گرنگی قوتابخانە دادەنرێت. لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی هاتە پێش لە ساڵی 2003 لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، قوتابخانەیەکی زۆری ناحکومی هاتە دامەزراندن و بە هاوشانی قوتابخانە حکومییەکان، بەردەوام لە گەشە کردن و پەرەسەندندان. بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، دەرچووانی بەشەکانی کۆمەڵناسی و دەروونزانی بە توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان بەتایبەت لە ئامادەییەکانى دادەمەزران. لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کاری کۆمەڵایەتی پسپۆڕییەکی نوێیە و لە ساڵی 2007 بڕیاری دامەزراندنی ئەو پسپۆڕییە درا، لە قوتابخانەکانی حکومی ئەو پسپۆڕییە دانەمەزراون. ئەو توێژینەوەی هەوڵی زانینی ڕۆڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییەکانی حکومی وناحکومی دەدات، کە توێژینەویەکی مەیدانی بەراوردکاریە لە پارێزگای هەولێر. لە دوای شیکردنەوەی ئاماریانەی وەڵامی لێتوێژەران و شیکردنەوەی وەڵامی سەرپەرشتیارانی ڕینماییکاڕانی توێژینەوەکە گەیشتە ئەو دەرەنجامەی ڕۆڵی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییە ناحکومییەکان زۆر دیارتر و باشترە لە قوتابخانە ئامادەییە حکومییەکان. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=532899&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ڕۆڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییە حکومی و نا حکومییەکان (توێژینەوەیەکی مەیدانی بەراوردکاریيە لە ناوەندی شاری هەول=KTML_Link_External_End=