لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و بە بەشداری 17 پارێزگا و 18 یانەی وەرزشی پاڵەوانێتی پارکۆری تازەپێگەیشتووان و پێشکەوتوانی کوڕان بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی کێبڕکێی یاریزانانی بەشدار دواجار تیمی پارکۆری یانەی پێشمەرگە لەسەر ئاستی یانەکان پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بۆ ئاستەکانی تیم و تاک ئەنجام دراو یاریزانانی پێشمەرگە توانیان بە سەرکەوتنەکانیان لەنێو کێبڕکێی بەهێزی یاریزانان ئەو ئەنجامە دەستەبەر بکەن.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 127