#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئەم کاتەتان باش!
من ئەسپێکی کوردی کوژراوی
شەڕی ناوخۆم.
کادانەم و
ڕەسەن.... ڕەسەن.
ئەو ئەسپەی تر کە منی کوشت
ئامۆزام بوو.
ئەویش دیسان ڕەسەن... ڕەسەن.
هەر وەکو من کادانە بوو.
ژنەکەی ئەو
ماینێکی یاڵ زێڕینی کچی خۆم بوو.
وەلێ ئەو وەختەی نیشتمان ئەحیلێنێ
حیلەی ئێمە بێدەنگ ئەبێ!
شەوێک مەیتەرەکەم وتی:
ئەبێ ئەو ئامۆزایەت بکوژی
وتم بۆچی؟!
وتی چونکە ئەو ئەسپێکە
لە حیلەی ئێمە لایداوە و
ڕەنگێکی کەی لەخۆ داوە و
سمکۆڵانی و چەپۆکانی
هەڕەشەن بۆ ئەم هەوارە و
وا بڕیارە
ئیتر تازە نابێ بژی!
بەلاڕێیەکی ناو فێڵدا
چوومە سەری
بەڵام بەر لەوەی بیکوژم
ئەو کوشتمی!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 254
Ваше мнение о предмете!