گومان لەوەدا نییە بەشێکی زۆر لە خەڵک ئارەزوو دەکەن ژیانێکی درێژ، دوور لە فشاری دەروونی و نەخۆشی بژین، ئەو کەسانەی تەمەنێکی درێژ ژیاون، لەگەڵ خۆدوورخستنەوە لە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی، گرنگیی بە سێ خواردنەوە دەدەن، ماڵپەڕی well and good ئەو سێ خواردنەوەیەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. چای سەوز=KTML_End=
خواردنەوەی کوپێک یان دوو کوپ چای سەوز لە ڕۆژێکدا جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە، لێدانی دڵ ئاسایی دەکاتەوە و شەکرە دادەبەزێنێت، یەکێکە لە باشترین ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان.
=KTML_Bold=2. قاوە=KTML_End=
دژە ئۆکسانێکی بەسوودە، ڤیتامین B5، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە، کە بۆ تەندرووستی ئێسک زۆر باشن، هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی دەمارەکان و خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=3. ئاو=KTML_End=
جەستە پێویستی بە ئاوە و تەنیا 3 ڕۆژ دەتوانێت بێ ئاو بژی، تەندرووستترین خواردنەوەیە، یەکێک لە پسپۆڕەکانی بواری خۆراک دەڵێت: ئەگەر پرسیار لە کەسێکی تەمەن 100 ساڵ بکەیت نهێنی تەمەن درێژییەکەی چییە، بەدڵنیایی پێت دەڵێت ئاو و هەوای خاوێن. [1]