#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و کە کونجێکی
دڵنیایی و گیرفانێکی بەحورمەت و مشتێ
هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم باتێ.
من چیم ئەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ!
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=