لە زانستێکی پزیشکیدا ئەم ڕستەیە هەیە، پێش چارەسەری هەر نەخۆشییەک دەبێت ڕیخۆڵە و کۆلۆن لە پیسایی پاکبکرێتەوە.
دەبێت ڕۆژانە مرۆڤی تەندرووست پیسایی بکات تاوەکوو تووشی ئەو هەموو زەرەر و زیانە گەورەکانی کۆبوونەوەی پیسایی لەناو سک (ڕیخۆڵە و کۆلۆن) نەبێت.
کۆبوونەوەی پیسایی واتە هەڵگرتنی ژەهر لەناو سک کە ئەم ژەهرە دووبارە لە کۆلۆنەوە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن و کۆمەڵێک نەخۆشی زۆر ترسناک وەکو، شێرپەنجە درووست دەکات.
=KTML_Bold=پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت:=KTML_End=
1. خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی باش؛ زۆر کەس حەز لە ئاو خواردنەوە بە تەنیا ناکەن کە دەکرێت بۆ خۆشکردنی تامی ئاوەکە لە، ئاوی لیمۆ، هەنگوین، زەنجەفیل، ئاوی توو، ئاوی هەنجیر کەڵک ببینرێت، بەتایبەتیی لە کاتی بەیانیان خواردنەوەی دوو تا سێ پەرداخ ئاوی گەرم کاتژمێرێک لە پێش نانی بەیانی زۆر گرنگە، وە ڕۆژانە 6-8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
2. خواردنەوەی سرکە (سێو، ترێ، خورما) یەک کەوچکی مرەبا لەناو پەرداخێک ئاودا دوای نان خواردن.
3. خواردنی زەڵاتە و سەوزە.
4. خواردنی تۆوەکان: ڕازیانە، زیرە، گشنیژ، یانسون ، شمڵی، ڕەشکە وە کەتان بەشێوەی چایی کە دەکرێت کەوچکێکی مرەبا لە تێکەڵەی ئەم تۆوانە بکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و دادەنرێت و دوای بیست خولەک بخورێتەوە.
5. خواردنی میوەی سرووشتی وەکوو هەنجیر، توو، هەڵوژە و قەیسی.
6. خواردنی سەلکی شێلم، چەوەندەر.
7. خواردنی کەوچکێکی چێشت لە زەیتی زەیتون شەو لە پێش نووستن.
8. خواردنی سیر و پیاز بەشێوەی کوڵاو یا برژاو.
9. خواردنی زەنجەفیل: نیو کەوچکی چا لەناو پەرداخێک ئاوی گەرم وە دادەنرێت و دوای نیو کاتژمێر دەخورێتەوە یا شێوازەکانی تر کە باس کراون.
لێرەدا گیراوەی لیمۆ، زەنجەفیل، سیر زۆر کاریگەرە وە یا گیراوەی لیمۆ زەنجەفیل سێو.
10. خواردنەوەی ئاوی بنێشتی کوردی، کندر یا ڕاوەند.
11. خواردنەوەی چایی گیایی سەنامەکی: یەک گەڵای بچوک دەکرێتە ناو قۆری چایی.
=KTML_Bold=کاریگەرییەکانی مەترسیداری قەبزی:=KTML_End=
1. مایەسیری؛ واتە کشانی لولەکانی خوێن هێنەر (وەرید) لەناوپۆشی کۆم وە یا لە دەرەوەی کە دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆم و ئازار و نەزیف و خوێنبەربوون.
2. درووستبوونی قڵیش لەناو کۆم: بەهۆی قەبزی و پیسایی وشک دەبێتە هۆی کشانی ناوپۆشی ناوەوەی کۆم وە پچڕاندنی، قڵیش درووست دەبێت کە ئازاری دەبێت، وە خۆیشی دەبێتە زیاتر دواخستنی پیسایی کردن.
3. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: بەهۆی بوونی ماددەی ژەهراوی لە کۆلۆنەوە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن کە کار دەکاتە سەر گورچیلەکان، کەم کاری گورچیلە و جگەر درووست دەبێت، ڕەنگ زەردی پێست درووست دەبێت.
4. هەستکردن بە غازاتی ناوسک و ئازار و تەنگەنەفەسی.
5. سەرئێشە.
6. بێهێزی و بێتاقەتی بەردەوام بەهۆی کەم خوێنی و ماددە ژەهریەکان.
7. نائارامی و دڵەڕاوکێ.
8. دڵەکوتێ و خێراتربوونی لێدانی دڵ.
9. وەستانی هەناسەدان لەکاتی نووستندا.
10. شێرپەنجە.
11. درێژبوونەوەی کۆلۆن و کشانی وە درووست بوونی کیسی کێم و جەراحەت یا گۆشتی زیادە.
12. بۆنی ناخۆشی ناودەم و هەناسە.
13. درووست بوونی نەخۆشی هەستیاریی، ڕەبۆ، لوت گیران.
14. دابەزینی ئاستی توانای بەرگری لەش وە زۆر زوو تووشبوون بە هەڵامەت.
15. خۆپیس کردن بەتایبەتیی لە منداڵان و پیردا: واتە بەهۆی قەبزی ماسوولکەکان لە دەوری کۆم دا دەکێشرێن و شل دەبنەوە وە کۆنتڕۆڵی ڕاگرتنی پیسایی پێناکرێت. [1]