من و شادی
فکر و حەواس و هۆش و عەقڵ، ڕێک بڕاوە لێم
ڕێگەی هومێد و سەبر و قەرار بەستراوە لێم
چت کرد خودا! لەگەڵ منی پیرەگەماڵی خۆت؟
شووشەی دڵم بە تیشەیی ئاهم شکاوە لێم
وەی وەی چ ئاورێکە کە بەربۆتە جەرگ و دڵ
هەر خاتراتی تۆیە دڵم وا شکاوە لێم
خۆشی مەگەر بە خەو بە دڵمدا بکا عبوور
ڕیشەی برایەتی من و شادی پساوە لێم
«کامیل»! مەکە ئەوەندە سکاڵا و دەردی دڵ
هەرگیز مەڵێ کە دەرکی خودا داخراوە لێم
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]