یانەکانی بەغدا بەردەوام چاویان لەسەر یاریزانە ئەستێرە کوردییەکانە بەهۆی نەبوونی یانەی زۆر لە شارەکانی کوردستان، یانەکانی شارەکانی تری ئێراقی ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانە کوردەکان ببەنە ڕیزی یانەکانیان، محەمەد عەبدولخالق کوڕی شاری #هەولێر# و یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی شاری هەولێر و ئێراقیش بۆ ئەمساڵیش گرێبەستی لەگەڵ یانەی دیفاع جەوی شاری بەغدا تازە کردووەتەوە بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی یانەکانی باسکەی ئێراقی، لەم بارەشەوە محەمەد عەبدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە بۆ هەر یانەیەک کە یاری دەکەین گرێبەستەکەمان بۆ دووساڵە، بۆ ئەمساڵ داوای ڕێگەپێدانم کرد بۆ ئەوەی بچمە یانەیەکی تر، بەڵام بەرپرسانی یانەی دیفاع جەوی ڕێگەیان نەدا، لە بارەی گرێبەستی تریش ناوبراو وتیشی چەند یانەیەک داوای یاری کردنیان لێم کرد، بەڵام بەهۆی ڕێگری کردنم نەمتوانی بچە هیچ یانەیەکی تر، وتیشی ئێستا 2024 ئاسوودەم لە یانەکە دەمەوێ ئاستی باشتر پێشکەش بکەم، لە خولی باسکەی ئێراقیش ئاستمان زۆر باشە، دەمەوێ ئەمساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە جامەکە بەرز بکەمەوە، بەداخەوە لە کوردستان هیچ یانەیەک نییە تیپی تۆپی باسکەی هەبێت جگە لە #یانەی وەرزشی زاخۆ#، بەداخەوە شاری هەولێر یانەی نییە لە خولی ئێراقی زۆرم حەز دەکرد شاری هەولێر یانەیەکی لە خولی ئێراقی هەبوایە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 268
Ваше мнение о предмете!