بۆ #محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل#
شەپۆل بە نامەت «ئاوات» ژیاوە
گرێی چەند ساڵەی دڵی کراوە
شەپۆلی ژین بوو، یا ڕێژنەی باران؟
یا شنە و کزەی مەیلەکەی یاران؟
یا بۆنی خۆشی گوڵی بەهاران
نەسیم هێناویە لە کۆهساران؟
بارانی ئەوساڵ بە ئەمری باری
هەموو ڕەحمەت بوو بۆ کوردەواری
نەڕزێ ئەو دەستەی نامەی نووسیوە
«ئاوات» سەربەرزە کە لێت پرسیوە.
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]