باڵوێزی بەریتانیا لە ئێراق، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر #هەولێر# دەکات و پشتیووانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە ئێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (x)، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی #15-01-2024# سەر شاری هەولێر دەکات و پشتیووانی خۆیی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئەوەشی نووسیوە: ئەم کردەوە دوژمنکارییەی ئێران دژ بە هەولێر سەرکۆنە دەکەم، کە بووەتە پێشێلکردنی سەروەری ئێراق و ئاساییشی هەرێمی کوردستان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 300
Ваше мнение о предмете!