بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ عەلی شێخ حسێن) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شێخ عەلی شێخ حسێن)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. خوالێخۆشبوو (شێخ عەلی شێخ حسێن) یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکانی ڕێبازی بارزانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتییەکی ناسراو و دیاری سنووری پارێزگای #سلێمانی# بوو. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە... داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#25-09-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 123