لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید #فێرگەی بالەی بامۆک# بۆ یارییەکانی تۆپی بالە کراوەتەوە و چەندین یاریزان لە ئاستەکانی جیاواز بەشدارن لە فێرگەکە بە ئامانجی سوود بینین لەم فێرگەیە، بەرپرسانی فێرگەکەش ئامانجیان درووستکردنی یاریزانە بۆ شارەکەیان بۆ داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانن گرنگیدان بە یارییەکانی بالە لەم دەڤەرە بەردەوام بێت، لە بارەی درووستکردنی یاری بالە لەم فێرگەیەش مامۆستا #شادیە عەلی# یەکێک لە یاریزانە کۆنەکانی شاری #هەڵەبجە# بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئامانجمان ئەوەیە بتوانین وەرزشی کچان بەرەووپێش ببەین لە شارەکەمان، لەبارەی هاوکاری کردنی تیپەکەش وتیشی وەکوو مادی هیچ کەس هاوکاری نەکردووین تەنیا لە ڕووی مەعنەوی هاوکاری کراوین، بە گشتی کاری ئێمە بەرەوپێشبردنی وەرزشی بالەی کچان و بە ئەکادیمیاکردنی یاری وەرزشی بالەی کچان لە ڕووی تەکنیک و مەهارە و پێشکەش کردنی کۆمەڵێک یاریزان لە ڕووی پەروەردەی وەرزشییەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشیان هەبێت بۆ خۆیان و کۆمەڵگە، وە بوونیادنانی تەندرووستییەکی باش بۆ کچان و دوورکەوتنەوەی کچان لە هەندێک کاری بێ کەڵک و بردنیان بەرەوو کەشێکی ئارام و چێژبەخش، یاریزانانی ئێمەش پاشەڕۆژێکی باش چاوەڕوانیان دەکات و ئێمەش بەردەوامین لە گرنگیدان بەم فێرگەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوو زۆرترین یاریزانی بەتوانا درووست بکەین.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 122