پاش کۆتاهاتنی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی هەشت تیمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کە یانەکانی (غاز جنوب، هەولێر، بەحری، پێشمەرگە، سمود، مەسافی شیمال، نەینەوا و حەبانیە) تێیدا بەشدار ، دواجار ڕیزبەندی یانەکان بەم شێوەیەی لێهات.
یانەی غاز جنوب بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ یەکەمە و هەولێر بە هەمان ژمارەی خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە، هەرچی بەحری بەسرەیە بە 16 خاڵ سێیەمە و پلەی چوارەمیش بۆ کوڕانی پێشمەرگەیە بە 9 خاڵ، ئەمه و سمود بە هەمان ژمارەی خاڵ و بە جیاوازی سێت. پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی گرتووە و مەسافی شیمال و نەینەواش خاوەن 6 خاڵن و حەبانیەش بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی بێ هیوا بووە لە کۆکردنەوەی خاڵ و هیچ خاڵێکی کۆنەکردووەتەوە.
تەواوی ڕیزبەندی یانەکان :
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 180