ژنی فڕۆکەوانەکەی F16
کچێک خۆشیدەویستم
من ئەو سەفەرەم خۆشویست
کە جارێ بە یەکەوە
چووینە ئەشکەوتەکەی جعێتا.
ئەو کچە ئێستا
ژنی پیاوێکە،
ئەو پیاوە ئێستا
فڕۆکەوانێکیF16 یە
لە کەنارەکانی دەریای مردوو.
ئەو شەوە
فڕۆکەوان تێلی کرد،
وەک برووسک و
تۆفان دەیبرووسکاند
بۆ لای ئەو ژنەم ناسڕێیتەوە؟
بۆ؟
بۆ؟
بۆ؟
من لەو کاتە خەمی خۆمم نەبوو
دەترسام لەوەی
ئەو بەرازە
#هەولێر# وێران بکا.
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 131
Ваше мнение о предмете!