ئێمە بەهەڵە عیشقمان کرد لەسەر شەقامەکانی ژیاندا
بەهەڵە جامێک ئاومان خواردەوە،
لەچەمکی تێنەگەشتن
بەهەڵە درەختێکمان رواند،
لەژێر سێبەرەکەیدا توولەڕێیەک،
نەچووەوە سەر چاوەکانی چاوەڕوانی
بەهەڵە چیمەنێکمان رواند،
لەدوگمەی کراسەکەیدا درزێک نەبینرا،
هەتا خەیاڵ گوزەر بکا،
بەخەتی خەراباتێک!
بەهەڵە لەزمانی سەتڵێک ئاو گەشتین،
لەدەمارەکانیا دێڕێک شیعر نەبیسترا،
هەتا مۆسیقا بچێتەوە سەر ژەنینی ئالەتێک..
بەهەڵە ئاڵوگۆڕی عیشقمان کرد
کەنیگەرانی بووە دیواری و
جەنجاڵی بووە دەرگای
عیشق واتە شکانی دیوارو دەرگا،
لەماڵی بەرزەخەوە تا مەحشەری خوا
عیشق واتە تاڤگەیەک ئاو،
کەموتاڵا دەکا لەناو کتێبەکانی گوڵدا..
عیشق واتە فڕینی فەرشێک بەمیزاجی مناڵ،
هەتا دەگەینە باڵی فریشتەکان..
عیشق واتە جانتایەک تریفه و تاریکی،
هەتا دەگەینە پلیکانەکانی مانگ
عیشق واتە هەڵدانی کۆلارەیەک،
بەدەزوولەیەکی مناڵیەوە،
هەتا پێکێک ئەستێرە دەخۆینەوە...
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]