لێم یاخییە
لێم یاخیە و لێم یاخیە
هەڵاڵە و گەردن باخیە
لێم یاخیە ولێم یاخیە
شیلانە و گەردن باخیە
کاتێک ئەچم بۆ پارێزی
هەڵاڵە و گەردن باخییە
کاتێک ئەچم بۆ پارێزی
دەڵێیت ئاسکی سەر شاخییە
ئەو نەچیرەم لا شکارە
ئەو گوڵزارەم لا بەهارە
لەجوانیدا چەشنی نییە
دڵ لە ئاستی شەرمەزارە
بە چ زمانیک بیدوێنم
بتوانم دڵی ڕابێنم
لەناو جۆلانەی دڵمدا
وەکو ساوا بیلاوێنم
وەرە کوانێ وەڵامی دڵ
بەشوێنتا وا ئەناڵێنێت
لە جۆگە و چەمی چاوانا
لافاوی غەم ئەڕژێنێت
فەرموو وەر بە ڕێبواری
لە ڕێڕەوە سەرنج بدە
کڵپە ئاگری دووری تۆ
وا جگەرم ئەبرژێنێت
لەوساوە ئەو شۆخەم دیوە
مەلی شادی دڵ فڕێوە
بەشوێنیا ئاسمان پەیی ئەکا
باڵی ژاکاوی وەریوە [1]
لە لایەن #حەسەن گەرمیانی#یەوە کراوە بە گۆرانی
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 203