پیشەسازییە بنەڕەتییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ بەشی 02
هانی
$پیشەسازیی کەرەستەی بیناسازی$
پیشەسازیی بیناسازی زۆر لە کۆنەوە لە هەرێمدا هەبووە و پەرەی سەندووە و مێژووش شایەتی دەدات لەسەر زیرەکیی نەتەوەی کورد لەسەر هونەری بینا و بیناسازی و کەرەستەی خاوی ناوچەکە. ئەم جۆرە پیشەسازییە داهاتێکی زۆر و خێرای لێ دەست دەکەوێت. بەتایبەتیش زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و پێویستیی زیاتر بە کەرەستەی بیناسازی و بەتایبەتیش چیمەنتۆ و بلۆک و بابەتەکانی تر، وای کردووە خواست و داواکاری زۆری لەسەر بێ و ئەم جۆرە پیشەزاییە بەردەوام لە فراوانبووندا بێت.
لە هەرێمی کوردستان چەندین جۆر پیشەسازی لەم بوارەدا دامەزراوە؛ گرنگترینیان:
=KTML_Bold=1-پیشەسازیی چیمەنتۆی #سەرچنار#=KTML_End=: ئەم کارگەیە لە ساڵی 1945 لەلایەن کۆمپانیایەکی فەڕەنسییەوە نەخشەی دانراوە و لە ئازاری 1957 کرایەوە و بە یەک فرن خرایە کار ، ئامانج لە دامەزراندنی ئەم کارگەیە دابینکردنی چیمەنتۆ بوو بۆ بەنداوی دووکان و #دەربەندیخان# و ئەو بینا گەورە حکومیانەی لەو سەردەمەدا درووست دەکران. توانای بەرهەمهێنانی کارگەکە دەگەیشتە نزیکی 300-350 تەن لە ڕۆژێکدا. بەهۆی زۆریی پیداویستی و خواستی زۆر لەسەر چیمەنتۆ، لە ئەنجامدا توانای بەرهەمهێنانی دوو ئەوەندە زیادی کرد، بەڵام ئەم کارگەیە بە مەبەستی دورخستنەوەی لە شار و فراوان کردنی ئەم پیشەسازییە لە زەوییەکی فراوانتردا، ئێستا داخراوە و پارچەکانی گوازرایەوە بۆ کارگەی چیمەنتۆی تاسڵووجە.
=KTML_Bold=2-کارگەی چیمەنتۆی تاسڵووجە=KTML_End=: ئەم کارگەیە بە گەورەترین و گرنگترین کارگە لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت. ئەم کارگەیە لە ساڵی 1980 دامەزراوە و لە ساڵی 1984 بە شێوەی ئەزموونی کەوتە کار و لە ساڵی 1986 بە توانای بەرهەمی 2 ملیۆن تەن لە ساڵێکدا بەتەواوی کەوتە کار. ئەم کارگەیە چەند جارێک بەهۆی جەنگەکانی ئێران و ئێراقەوە خەسارەی گەورەی بەرکەوتووە و چاک کراوەتەوە و ئێستا لە بەرهەمهێنانی بەردەوامدایە.
=KTML_Bold=3-کارگەکانی بلۆکی #ڕانیە#=KTML_End=: هەڵکەوتەی جوگرافیای دەڤەری ڕاپەڕین بەهۆی هەبوونی زێ و ڕووبارى زۆرەوە، بۆ درووستکردنی کارگەی بلۆک زۆر گونجاوە، لەبەر ئەوەی بە ئاسانی کەلوپەلەکانی بەرهەمهێنانی بلۆکیان دەست دەکەوت، بۆیە زۆرترین کارگەی بلۆک لەم دەڤەرە درووستکراون کە زۆربەیان دەکەونە سنووری شارۆچکەکانی چوارقوڕنە و حاجیاوا.
بلۆک تاکە شت نییە کە لەو دەڤەرە درووست دەکرێت بەڵکوو هاوشێوەی کارگەکانی بلۆک، کارگەی بەرهەمهێنانی چەو و لمیش بازاڕی خۆیان هەیە.
=KTML_Bold=4-کارگەی مەڕمەڕی #هەولێر#=KTML_End=: ئەم کارگەیە لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دامەزراوە، لە ساڵی 1976 دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە و توانای بەرهەمهێنانی 100000 مەتر دووجای لە ساڵێکدا هەیە، بەڵام تەواوی ئەم توانایە نەخراوەتە کار. بەڵکوو لە ساڵی 1989 گەیشتووەتە 60888 مەتر دووجا.
جگە لەم کارگایانە چەندین کارگەی بچووک و مامناوەندی لە بواری بیناسازیدا لە کوردستان هەن کە گرنگترینیان کارگەی گەچی بازیان و کارگەی خشتی سوور و کارگەی بلۆک و بۆریی ئاوی کۆنکرێت و کاشی و …. هەروەها چەندین کارگەی بچووک و مامناوەند بۆ درووستکردنی دەرگا و پەنجەرە لە ماددەی ئاسن و ساج و ئەلمنیۆم pvc.
هەروەها دامەزراندنی کارگەی شیشی بیناسازی لە هەولێر کە لە ڕێگای توانەوەی ئاسنی کۆن و درووستکردنەوەیان شیشی بیناسازی بەرهەم دێنێ و لە دوای ساڵی 2005 خراوەتە کار.
بێگومان چەندین کارگەی پیشەسازیی بچووکی دیکەش لە کوردستان دامەزراون و بەهۆی زۆربوونی داواکاری و باش بوونی بەرهەمهێنانی ئەم کەرستە بیناسازییانە لە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، ژمارەیان زۆر بووە.
بەشێک لە کارگە گەورەکانی هەرێم نەک هەر پێداویستییەکانی ناوخۆ بۆ کەرەستەی بیناسازی دابین دەکەن، بەڵکوو بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوچەکانی دیکەی ئێراقیش دەکەن.[1]