عومری پیرە کەرەکی مایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (عومری پیرە کەرەکی مایە)، وتراویشە: #عومری پیرە مەڕێکی ماوە#، گوێدرێژ نزیکەی سی ساڵێک دەژێت و ئەوانەی پیردەبن پێیان دەوترێت: پیرە کەر، ئەگەر مرۆڤێک کاری نابەجێ بکات و کەسێکی نەفام و کەودەنیش بێت، هەڵسوکەوتی لەجێگەی خۆیدا نەبێت و بەرەو کۆتایی تەمەنیشی هەنگاو بنێت و هێندەی تەمەن نەمابێت، بە چاوێکی سووکەوە سەیر دەکرێت، بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: هێندەی نەمایه، عومری پیرە کەرەکی مایە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 78