زۆر و بۆرە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زۆر و بۆرە)، زۆر واتە لەڕووی ژمارە و چەندایەتییەوە، بۆرە لێرەدا لەڕووی چۆنایەتییەوەیە واتە خراپ و ئەستوور، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ زۆربوونی هەر چین و توێژێک کە خراپ و چاکی تێبکەوێت دەترێت: زۆر و بۆرە یان زۆر و بۆر بووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 34