ناونیشانی پەرتووک: ڕامووسانی پشکۆ
ناوی نووسەر: #یوسف حەمەڕەشید#
دەزگای پەخش: #کولتوور#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
شاعیری گەشتوگوزار، شاعیرە جوانەکەی دەڤەری باڵەکایەتی. سادە و پاک و خاکەڕا و بەوەفا، هەر ئەوەیش لە شیعرەکانی ڕەنگی داوەتەوە. ئەوەتە پەرتووکەکەی پێشکەش بە شاعیری جوانەمەرگ (سافی مەلازادە) کردووە. شیعرەکانی ڕوون و پاکن، وەک ئاوی کانیاوی شێخی باڵەکان. ئەو شیعر بۆ نوخبە نانووسێت، بۆ هەمووان دەنووسێت. بۆ ئەوەی هەمووان لێی تێبگەن، بۆیە هەموومان خۆشمان دەوێت. بەشێک لە شیعرەکانی کراون بە گۆرانی.. وشەکانی ناو هۆنراوەکانی بە جۆرێک کاریگەرن بەسەر دڵی عاشقان، بە ئاسانی لە بیر ناکرێن، کاتێک دەڵێت:
داوای مرواریم لێ بکەیت ئەستێرەت بۆ دادەگرم
ئەگەر دڵی منت بوێ، ترپەکانی ڕادەگرم [1]