سەرژمێری شارۆچکەی #خانەقین# لە ساڵی 1893 ز
لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا، شارۆچکەی خانەقین سەر بە ویلایەتی بەغدا بووە، بەپێی سەرژمێرێک لە ساڵی (1311ک/ 1893ز)، شارۆچکەکە لە (2465) خێزان پێکهاتووە، لەو ژمارەیش (63) خێزان جوولەکە، (6) خێزانی ئەرمەنی، ئەوانی تر موسڵمان بوون، ژمارەی دانیشتووان بەتێکڕا بریتی بووە لە (7218) کەس، لەو ژمارەیش (675) کەسیان مێ بوون، ژمارەی جووەکان بریتی بووە لە (354)کەس، ژمارەی ئەرمەنەکان (15) کەس بوون.
سەرچاوە: سالنامە ولایت بەغدا، #سنە#، 1311 .
ئامادەکردن: #سەباح عەلی جاف# [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 78