ناو: یەسنا
نازناو: گوڵپی
ناوی باوک: حەبیب
ڕۆژی لەدایکبوون: #11-09-2008#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
یەسنا حەبیب گوڵپی، لە ڕۆژی 11-09-2008 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، یاریزانی فێرگەی کاراتی کچانی یانەی وەرزشی #خورماڵ#ە، لە ئێستادا (2024) خاوەنی پشتوێنی قاوەییە، لە ساڵی (2023) لە پاڵەوانێتی هەڵەبجە و خورماڵ توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، و لە ساڵی (2024) لە پاڵەوانێتی کاراتی یانەکانی ئێراق بۆ کچان پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێناوە.
لە مانگی 09ی ساڵی 2024 لە پاڵەوانێتی #چەمچەمال# پلەی دووەم لە کاتا و پلەی سێیەم لە نیزال (کۆمێنت) بەدەستهێناوە، هەروەها لە #05-10-2024# لە پاڵەوانێتی هەڵەبجە لەسەر ئاستی (خورماڵ، هەڵەبجە، سیروان، بیارە و تەوێلە) پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. [1]
[1]