ئای زەمانە، ئەمەت کوو کردە هەمبانه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( ئای زەمانە، ئەمەت کوو کردە هەمبانه)، هەمبانە پێستی ئاژەڵی بچووکە لە دەباغخانەدا دەغارێنرێت و زۆری پیادەکێشرێت تاوەکوو خۆش دەکرێت، ئینجا ئەو خۆشکردنە بەهۆی کوتانەوە کە پێی دەوترێت: غاران، بووە بە ئیدیۆم کە ڕۆژگار و دەوران مرۆڤ دەغارێنێت بۆیە وتراوە: ئای زەمانە، ئەمەت کوو کردە هەمبانە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 48