بوویتە گێرەی ئۆمەرە خێلی قووچی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بوویتە گێرەی ئۆمەرە خێلی قووچی)، وتراویشە: #گێرەی ئۆمەرە کۆرە#، کەسێکی خێل ئەگەر بیەوێت گێرە بە کەرێ بکات، ئەوا یەک کەری لە پێش چاوی دەبێتە دوو و دوو کەریشی لەبەرچاوی دەبێتە چوار، بۆیە ئەگەر کەرەکان داببەستێت لەسەر خەرمان بۆ گێرەکردن ئەوا دووچاری تاق و فیقی و خواروخێچی و پێچەوانەیی دەبێتەوە لە دابەستانیان بۆیە هەر یەکە و ڕوو لەلایەکی خەرمانەکە دەکات و هەر کەرە و بەلایەکدا دەڕوات و لە جیاتی کوتان خەرمانەکە پەرش و بڵاو دەکەن، ئەگەر کارێک بێ سەروبەرە بێت دەوترێت: بوویتە گێرەی ئۆمەرە خێلی قووچی. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 29