وەکی کەری نیوەزەڕم لێ هاتییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (وەکی کەری نیوەزەڕم لێ هاتییه)، وتراویشە #بووە کەری نیوە زەڕ# یان نیوە زەڕیان کرد، هەڵبەت زەڕین دەنگی نێرەکەرە، دەنگێکی گەورەیە و گوزارشت و پەیامە، ماکەر و نێرەکەر تێی دەگەن، بۆ خڕنازکردن و سمڕسمڕ و پێ کوتانیش خۆی پێ دەردەخات بەتایبەتیی ماکەرێک ببینێت چ لە دۆخی قەوچین و بە تەڵەب بێت چ ئاگای لە هیچ نەبێت، خاوەنەکەشی هەندێکجار لێوەی نزیکە و لە قەوچە و چەنەی دەداتەوە، بەمەش نیوە زەڕ دەبێت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بە پەڕۆشەوە بیەوێت قسەیەک بگێڕێتەوە و قسەکەی پێ ببڕن خۆی بەگاڵتەوە دەڵێت: نیوە زەڕتان کردم، خۆ ئەگەر کەسێکیش زۆر خۆی هەڵبکێشێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و دەست بەکارەکەی بکات و نەهێڵن تەواوی بکات بەتوانج و تەوسەوە بەخۆی دەڵێت: وەکی کەری نیوە زەڕم لێ هاتییە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 54