قەل لە چاو کەوی کردەوە، ڕۆینی خۆشی لە بیرچوەوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قەل لە چاو کەوی کردەوە، ڕۆینی خۆشی لە بیرچوەوه)، قەل، قەلەڕەشکە ڕۆیشتنی بە هەنگاو نییە بەڵکوو بە بازدانە، کەویش بەووردی و خێرا پێیەکانی دەجوڵێنێت هاوشێوەی سوێسکە، بۆ چاولێکەری لە کوردەواریدا وتراوە: قەل لە چاو کەوی کردەوە، ڕۆینی خۆشی لە بیرچوەوه. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 27