ژنی خانەدان هینانی گرانە، ڕاگرتنی ئاسانه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژنی خانەدان هینانی گرانە، ڕاگرتنی ئاسانه)، خانەدان ئەو بنەماڵە و خێزانانەی کە ناو و ناوبانگیان هەیە و خاوەن جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتین، ئینجا کیژ خواستن لەو خێزانانە قوورس و گرانە، چونکە هەرە بە هەرە کچ بە هەموو خێزان و ماڵێک نادەن، خۆ ئەگەر کچەکەیان دا بە ماڵێک ئەوا پێکەوەژیان لەگەڵی ئاسان دەبێت، چونکە بنەچەی دیارە و بەڕێکوپێکی بارهێنراوە و پەروەردە و گۆش کراوە، بۆیە وتراوە: ژنی خانەدان هینانی گرانە، ڕاگرتنی ئاسانه.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 30