نە کابرا لە خینی کوڕی خۆش دەبی، نەمار لە کلک قوتی خۆی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە کابرا لە خینی کوڕی خۆش دەبی، نەمار لە کلک قوتی خۆی)، وتراویشە: خوێن نابێت بە ئاو و #ماری کلک قرتاو، کلکی بیرناچێتەوە# ، خین: خون، خوێن، قوتی: قرتاندن، بڕین، لێکردنەوە، دوژمنداری لە کوردەوارییدا زۆر پەند و ئیدیۆمی لەسەر وتراوە یەک لەوانە: نە کابرا لە خینی کوڕی خۆش دەبی، نەمار لە کلک قوتی خۆی، واتە: هەردووکیان کوڕ کوژرا و و کلک قرتێنراو خۆش نابن و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 20