سێ شت خۆشە بە ساردی، فرۆ و ماست و کاردی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سێ شت خۆشە بە ساردی، فرۆ و ماست و کاردی)، فرۆ: شیری خەستی دوای زایینی مانگا و مەڕ و بزن و شیردەرەکانە، کاردی: ڕووەکێکی بەهارییە و گەڵاپانەکەی پێی دەوترێت: گوێ بەرخە و گەڵا بەڕیشوەکەی پێی دەوترێت: کاردیە، کاردووە ڕیشە، جۆرێکی گوێ بەلی هەیە پێی دەوترێت: کاردیە ڕیخە، گوێ بەرخە و کاردووە ڕیشەکەی لەگەڵ گەنم تێکەڵ دەکرێت و دەکرێتە چێشت، ماست: دوای کوڵاندنی شیر و هەوێنکردنی درووست دەبێت، هەر سێ خۆراک لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر ئەزموونکراون کە بەساردی خۆشن بۆیە وتراوە: سێ شت خۆشە بە ساردی، فرۆ و ماست و کاردی.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 57
Ваше мнение о предмете!