دوابڕاکەی ئاگری گرتییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دوابڕاکەی ئاگری گرتییه)، لەسەردەمانی کۆندا بەهۆی شەرمنی و شەرم بەخۆیی ڕاستەوخۆ ناوی ئەندامی زاوزێی ژنان نەدەهێنرا بەڵکوو ناوی خوازراو بەکار دەهات وەکوو (دوابڕاو، دەعبایەکە، نەفرەتجاڕ و ...تاد)، لە کوردەوارییدا ئەگەر کچۆڵەیەک زۆر بەئالووش بووایە یان کوورت و کرمانجی قوزی گڕی بگرتایە بۆ مێردی، بە گاڵتەوە پێی دەوترا: دوابڕاکەی ئاگری گرتییە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10